ژماره‌ی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق كه‌متر بووه‌وه‌

  2021-09-07 21:24      59 جار بینراوە        کۆمێنت
7517 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 58 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌‌ 7ی‌ ئه‌یلول، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5988 تووشبووی کۆڕۆنا و 58 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7517 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 1928930 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو