له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون به‌كۆرۆنا كه‌م بووه‌ته‌وه‌‌و مردن به‌په‌تاكه‌ زیادیكردووه‌

  2021-09-08 16:55      144 جار بینراوە        کۆمێنت
ا 7046 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌ به‌كۆرۆنا به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، به‌ڵام ژماره‌ی‌ مردن به‌رزبووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 62 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 8ی‌ ئه‌یلول، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5405 تووشبووی کۆڕۆنا و 62 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7046 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 1934335 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو