لەشارێكی‌ كوردستان 9 کەس تووشی کەڕووی رەش بوون

  2021-09-11 12:55      101 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ شارى سنە

لەپارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان نۆ کەس تووشی نەخۆشی کەڕووی رەش بوون و لەژێر چاودێریدان.
سدیق ئیسلامی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، تا ئێستا نۆ کەس لەپارێزگای سنە تووشی نەخۆشی کەڕووی رەش بوون کە لەنەخۆشخانەی بێعسەت خەوێندراون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لەپارێزگای سنە لە بەرزبوونەوەدایەو لەئێستادا رۆژانە 400 بۆ 500 کەس لەپارێزگاکە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو