لابردنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران تەنها بۆ هێلە ئاسمانییەكانە

  2021-09-13 12:45      150 جار بینراوە        کۆمێنت

لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیی نێوان ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەتاران، هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عیراق راگەیەندرا.
ئەمرۆ دووشەممە 13-9-2021، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران تەنها بۆ هێلە ئاسمانییەكانە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرقاڵی وردەكارییەكانن سەبارەت بە لابردنی ڤیزا، هەروەها لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامی بڕیارەكە رادەگەیەندرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو