لوتكەی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

  2021-09-14 09:55      74 جار بینراوە        کۆمێنت

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لوتكەی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەخۆدەگرێت و بڕیارە كۆنگرەكە لەم مانگەدا بەڕێوەبجێت.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی سەرۆكی وڵاتانی جیهان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، سەرمایەدارە جیهانییەكان، رێكخراوە ناحكومییەكانی كردووە، بۆ بەشداریكردن و یەكخستنی هەوڵەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا. 
پێشتر میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند، لەنزیكترین كاتدا جۆ بایدن، لوتكەی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، لەئێستادا كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەكە لەكۆتایی مانگی ئەیلولدا دانراوەو بڕیارە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەبچێت. 
ڕۆژنامەی پۆلێكتیكۆ لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە ئاشكرایكردووە، كۆنفرانسەكە تیشكدەخاتەسەر وەڵامدانەوەی وڵاتان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆناو هەروەها هەوڵە جیهانییەكان بۆ كوتان دژی ڤایرۆسەكە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو