یەكێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رەوانە دەكات

  2021-09-14 09:58      57 جار بینراوە        کۆمێنت

لەوەڵامی داواكاریی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بەناردنی نوێنەری یەكێتییەكە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان
نوسینگەی جۆزێف بۆرێڵ، نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەكات كە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجام دەدرێت، وتیشی: لەوەڵامی داواكاریی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا نوێنەری یەكێتییەكە رەوانە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فیولا فۆن كرامۆن بۆ سەرۆكی نوێنەرایەتییەكەی یەكێتیی ئەوروپا دیاریكراوە.
یەكێتیی ئەوروپا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی دیاریكراودا بەهەنگاوێكی گرنگ بۆ دیموكراسی لە عیراق ناودەبات و جەخت لەپێویستیی ئەنجامدانی دەكاتەوە بەمەرجی پاراستنی گیانی دەنگدەران، كاندیدەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو