وەزارەتی پلاندانانی عیراق گەشەی دانیشتووان و پێشبینییەكانی بۆ 2050 ئاشكرادەكات

  2021-09-14 10:20      70 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پلاندانانی عیراق دوایین رێژەی گەشەكردنی دانیشتووانی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، گەشەی دانیشتووان بەڕێژەیەكی بەرز زیاد دەكات و پێشبینیش دەكات تا 2050 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 70 ملیۆن.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، عیراق رووبەڕووی زیادبوونێكی بەرزی گەشەی دانیشتووان دەبێتەوە، بەجۆرێك ڕێژەی گەشەسەندنی ساڵانە گەیشتۆتە 3% كە دەكاتە یەك ملیۆن كەس لەساڵێكدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپشتبەستن بەو ئامارە، پیشبینی دەكرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتووانی عیراق بگاتە 70 ملیۆن كەس، لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر نەوت تا ساڵی 2030 روو لەكەمبوونەوە بكات بەهۆكارە ژینگەییەكان و ئەمەش نەك تەنها عیراق هەموو ناوچەكە تووشی پاشەكشە لەداهاتدا دەكات.
بەپێی ئامارێكی سەنتەری تایبەت بەسەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی عیراق لەساڵی 2021دا، 40 ملیۆن و 222 هەزارو 493 كەسن، ئەمەش دەكاتە 0.52%ی كۆی رێژەی دانیشتووانی جیهان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو