تەندروستی جیهانی: پێویست بەوەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسین ناكات

  2021-09-14 10:36      99 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، پێویستیی بۆ وەرگرتنی سێیەم ژەمە ڤاكسین و كۆتاییهێنان بەكەرەنتینی گشتگیر، دەبێت چاوەڕوانبین تاكو پێكوتەی ڤاكسینەكە لەسەرانسەری جیهاندا وەردەگیرێت.
بەپێی توێژینەوەی (The Lancet) كە دامەزراوەیەكی تەندروستی باوەڕپێكراوە، لە بڵاوكراوەیەكیدا كە چەندین كەسایەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تیایدا بەژدارییان كردبوو، دەریانخست كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاكسین بەپێی پێویستە. 
ئانا ماریا وەكو یەكێك لەنووسەرەكانی ئەو توێژینەوەیە لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەم بابەتەوە رایگەیاندووە، وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاكسین بەپێی پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جۆرە جیاوازەكانی كۆرۆنا، بۆ بینینی كاردانەوەكان و پێویستیی بۆ وەرگرتنی سێیەم ژەمە ڤاكسین و كۆتاییهێنان بەكەرەنتینی گشتگیر، دەبێت چاوەڕوانبین تاكو پێكوتەی ڤاكسینەكە لەسەرانسەری جیهاندا وەردەگیرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو