گەشتی ئاسمانی نێوان عيراق و روسیا دەستپێدەكاتەوە

  2021-09-14 10:56      48 جار بینراوە        کۆمێنت

 وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و روسیا دەست پێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە14/9/2021، وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ھاتووە، لەسەر داوای حكومەتی عیراق، حكومەتی روسیا بڕیاریدا بەدەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان دوو وڵات، لەرێكەوتی ٢١ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان روسیاو عیراق دەست پێدەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی روسیاو تیایدا داوای لەحكومەتی ئەو وڵاتە كرد رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دەست پێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان ھەردوو وڵاتدا. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو