بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لەقەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم دەكات

  2021-09-14 11:34      83 جار بینراوە        کۆمێنت
بافڵ تاڵەبانی، ‎ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی، ‎ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی قەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم  بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستە دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
‎بەڕێز/ قەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم 
‎بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزتان وەك پاتریاركی نوێی كەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و خوشك و برایانی مەسیحی لەھەرێم و عیراق و جیھان دەكەم. هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان و گەشەكردنی برایەتی و پێكەوە ژیان لەناو گەلەكەمان.
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی پاراستنی ئەو وێنا جوانەی پێكەوەژیانی ھەموو نەتەوەو پێكھاتە و ئاینزاكانە لەھەرێم و بەھەمووشێوەیەك پارێزگاری لە كلتووری فرەڕەنگی و پێكەوەژیان و تەبایی دەكەین.
ھەر شاد و سەربەرزبن
‎بافڵ تاڵەبانی 
‎ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو