كارەبای هەرێم گرێبەستێكی ستراتیژیی لەگەڵ دوو كۆمپانیا واژۆ دەكات

  2021-09-14 12:48      176 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمەبەستی بەڕیوەبردن و كارپێكردنی سیستەمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا، وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان گرێبەست لەگەڵ دوو كۆمپانیای پرۆژەی سكادا واژۆ دەكات. 
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ سێشەممە14/9/2021  وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێرو كۆنترۆڵ ماتیك واژۆ كرد كە پرۆژەكە بەتێچوی 37,982,000 دۆلار لەماوەی 900 رۆژدا جێبەجێدەكرێت.
ئەوەشی روونكردەوە، پرۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستەمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا بەكار دێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو