قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەقەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم دەكات

  2021-09-14 13:05      87 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی دەستبەكاربوونی پاتریارك مار ئاوای سێھەم بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستە دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
بەڕێز پاتریارك مار ئاوای سێیەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونتان وەك 122یەمین پاتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوری لەهەولێر، بەگەرمی پیرۆزبایی گرتنەئەستۆی ئەو ئەركە ئاینییە پیرۆزەتان لێدەكەم و ئومێدەوارم هاتنتان مایەی خێر بێت بۆ پێكەوەژیانی ئاینیی لەهەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی ئایندەتان بەڕۆحیەتی خۆشەویستی بگرنەبەر.
دەستبەكاربوونتان لەكاتێكدایە كە هەرێمەكەمان رووبەڕووی چەندین ركابەری دەبێتەوە، داوا دەكەین وە‌ك ھە‌میشە‌ كە شێوازی گفتوگۆی بنیاتنەرانەو هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەش بگرنەبەر لەپێناو خزمەتكردن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان-دا، با بەیەكەوە نزا بكەین تا ئاشتی و ئارامی و دڵنیایی باڵ بكێشێت بەسەر هەرێمەكەماندا.
 دووبارە دەستبەكاربوونتان پیرۆز بێ لەهەموو برا مەسیحییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە. سوپاسگوزاریمان بۆ هەموو هەنگاو و نیازە چاكەكانتان قبوڵ بكەن. 
قوباد تاڵەبانی
 جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو