ئەمریكا: هەڕەشەی گەورەی تیرۆری نێودەوڵەتی بۆ سەرجیهان لەعیراقدایە

  2021-09-14 13:49      137 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاند، هەڕەشەی گەورەی تیرۆری نێودەوڵەتی بۆ سەرجیهان، یەمەن و سۆماڵ و سوریاو عیراقە، نەك ئەفغانستان.
ئەفریڵ هاینز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نشتیمانی ئەمریكا، لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی لەواشنتۆن ئاشكرایكرد، هەڕەشەی تیرۆری نێودەوڵەتی لەیەمەن و سۆمال و سوریاو عیراقە نەك لەئەفغانستان، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی گەورەی هەواڵگری ئەمریكی لەنزیكەوە چاودێری ئەوە دەكەن لەئەگەری سەرهەڵدانەوەو دەركەوتنەوەی گروپە چەكدارییەكان لەئەفغانستان، بەڵام لەئێستادا ئەو وڵاتە سەرچاوەی نیگەرانی داڵدەدانی تیرۆر نییە، بەشێوازێك بتوانن هێرش بۆ سەر ئەمریكا بكەن، بەڵام لەئێستادا ئەفغانستان ناخەنە ناو لیستی لەپێشینەی كارەكانیان وەك سەرچاوەی هەڕەشەی تیرۆری نێودەوڵەتی، بەڵكو بۆ ئەوان مەترسی گەورە لەیەمەن و سۆماڵ و سوریاو عیراقدا دەبیننەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو