تەندروستی هەرێم ئاماری 24 سەعاتی رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2021-09-14 17:47      172 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ،8766 پشكنینی تایبەت بەكۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 1235 تووشبووی نوێ تۆماركراون. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی 24سەعاتی رابردوودا 1235 تووشبووی نوێ تۆماركراون كە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بوون، هەروەها لەو ماوەیەشدا 1487تووشبوو چاكبونەتەوەو 16  تووشبووی پەتاكەش مردوون كە بەگوێرەی پارێزگاكان بەم شێوەیە بوون، گەرمیان 3 كەس، هەولێر 6 كەس، سلێمانی 4 كەس و لە دهۆكیش 3 تووشبوو مردوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو