مووچه‌ی به‌شێك له‌خانه‌نشینی پله‌باڵاكان وه‌ك خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

  2021-09-14 21:06      175 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕیاره‌كه‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌بێ پۆست خانه‌نشین كراون و پێشمه‌رگایه‌تیان نه‌كردووه‌

به‌ وته‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، دوای راگرتنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵا، ئه‌وانه‌ی به‌ پله‌ی وه‌زیرو بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین كرابوون،  به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بینیوه‌، مووچه‌ی ئه‌وانه‌ وه‌ك خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌شداری شۆڕشه‌كانی كوردستانیان كردوه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌بێ پۆست خانه‌نشین كراون و پێشمه‌رگایه‌تیان نه‌كردووه‌.
عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند:  له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و  وه‌فدێكی یاوه‌ری كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، بۆمان ده‌كه‌وت كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان پێكهێناوه‌، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانی  پێشتر پێشمه‌رگایه‌تیان كردووه‌ و به‌شداربوونه‌ له‌ شۆڕشی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان.
وتیشی: ئه‌وانه‌ی به‌ پله‌ی وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یان هه‌ر پله‌یه‌كی تر خانه‌نشین كرابن‌ و  ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی مووچه‌كانیان راگیراوه‌، ئه‌وا له‌ رێگای ئه‌و لیژنه‌یه‌وه‌ مووچه‌كانیان  بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان كه‌مناكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ ده‌بێ بیسه‌لمێنن كه‌ پێشتر پێشمه‌گه‌رگایه‌تیان كردووه‌.
روونیشیكرده‌وه‌: له‌ئه‌نجامی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خانه‌شینی پله‌ باڵا مووچه‌ وه‌رده‌گرن و پێشتر پێشمه‌رگه‌ بوون، له‌مه‌ودا له‌ ژێر ناونیشانێكی تر هه‌مان مووچه‌یان پێده‌درێته‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان نابڕێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مووچه‌ی پله‌ باڵا وه‌رده‌گرن، كه‌چی رۆژێك له‌رۆژان ئه‌و پله‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه‌ش نه‌بوونه‌.

سةرضاوة: pukmedia

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو