بەزەبری چەك پاره‌يان له‌ كه‌سێك وه‌رگرتبوو
دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

  2021-09-14 21:37      106 جار بینراوە        کۆمێنت
دوو تۆمه‌تبار رێگری له‌هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن‌ و پاره‌ی‌ لێده‌سه‌نن‌

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوو كەس كە به‌زه‌بری‌ چه‌ك رێگریان له‌سێ هاووڵاتی‌ كردبوو، به‌مه‌به‌ستی‌ لێسه‌ندنی‌ پاره‌و مۆبایل دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار رێگری له‌هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن‌ و له‌ژێر زه‌بری‌ چه‌كدا بڕێك پاره‌ی‌ لێده‌سه‌نن‌ و دواتر به‌چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباران ته‌قه‌ له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی‌ پۆلیس ده‌كه‌ن‌ و پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن‌ و هه‌ڵدێن.
بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌و به‌داواداچوونی‌ وردی‌ ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بەناوەكانی‌ (م.خ.ف.) و (س.ك.ع.) ده‌ستگیربكرێن، ھەروەھا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تباران بووه‌.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ پێشتریش رێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ كردووه‌و به‌زه‌بری‌ چه‌ك بڕێك پاره‌و موبایله‌كه‌یان لێسه‌ندووه‌، هاوكات رێگرییان له‌هاووڵاتییه‌كی‌ دیكە كردووه‌و ته‌قه‌یان لێكردووه‌و به‌چه‌قۆ برینداریان كردووه‌.
لەئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار، به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (405)و (230)و (456)و (31) له‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو