حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ خۆرئاوای‌ عیراق كرایه‌ ئامانج

  2021-09-14 23:24      125 جار بینراوە        کۆمێنت
بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبی

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، کەمێک لەمەوبەر، حەشدی شعبی لە نزیک شاری قائیمی سنووری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار، لەسەر سنووری نێوان سوریا و عیراق کرايەئامانج.
سایتی‌ RT له‌ زاری‌ په‌یامنێریانه‌وه‌ له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ سێ‌ ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌، به‌ چوار مووشه‌ك بۆردومانكراون‌و هه‌رسێ‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ سووتاون.
بۆردوومانه‌كه‌ دوای ئەوەدێت کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێر بەدرۆن کرانە ئامانج و چاودێران پێشبینی وەڵامدانەوەی ئەمریکایان دەکرد، بەڵام، دوابه‌دوای‌ رووداوه‌كه‌، "واین مارۆتۆ" وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، رایگەیاند کە ئەوان هیچ ئامانجێکیان لە دەوروبەری قائیم بۆردوومان نەکردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو