2هەزارو 500 سەربازی ئەمریكا دەكشێنەوە

  2021-09-16 10:37      165 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو یەكەم كاروانی ھێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دەكشێنەوە، كە نزیكەی دوو هەزارو 500 سەربازی ئەمریكین. 
بەدر زیاد، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم، كشانەوەی یەكەمی كاروانی ھێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لەعیراق دەست دەكەن بەكشانەوە، بڕیاریشە دوایین كاروانیان لەمانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بكشێنەوەو كۆتایی بەبوونیان لەعیراق بھێنن، كە نزیكەی دوو ھەزارو 500 سەربازی ئەمریكی ھەن و ئەركیان رووبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەكانی داعش بووە.  



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو