وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2021-09-16 11:47      406 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی دانانی مامۆستای وانەبێژەوە دەركرد.

دڵشاد عومەر، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی نوسراوێكی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردو نوسراوەكە كە تایبەتە بەمامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و ئاراستەی پەروەردەكان كراوە بەدانانەوەی وانەبێژانی ساڵی رابردوو ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەوانەی فەرمانی كارگێڕییان هەیە بەپێی پێویستی قوتابخانەو باخچەی منداڵان بەهەمان شێوە بەگوێرەی پێویست وانەبێژانی پێشوو دابنرێنەوە.

لەنوسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، ئەگەر هەر وانەبێژێك لەناوەندی خوێندنەكەی ساڵی رابردوو پێویست نەبوو لەناوەندی خوێندنێكی تر لەسنوری پەروەردەكەی پێویستە سودی لێوەربگیرێت و داواش لەپەروەردەكان كراوە سود لەلیستی یەدەگەكانی وانەبێژانی دانەمەزراو وەربگرن، بەپێی پسپۆرییان و خاڵبەندی. 





بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو