پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عیراق سه‌نگه‌ری‌ هاوبه‌ش لێده‌ده‌ن

  2021-09-16 21:14      163 جار بینراوە        کۆمێنت
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکرێت

وه‌قدێکی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لە هەردوو لیوای 1 و 2ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ناوچانەیان بەسەرکردەوە کە سەنگەری هاوبەشی لێ دادەمەزرێنن. فەرماندەی لیوای 2یش دەڵێت، هێزە هاوبەشەکە 50%ی لە سوپاسی عێراق و ئەوی دیکەشی لە پێشمەرگە پێکدێت.
عەمید شوان شەمێرانی، فەرماندەی لیوای 2، رایگەیاند، "ئامانج لە بەسەرکردنەوە مەیدانییەکە، دیاریکردنی ئەو بۆشاییانەیە کە پێویستیان بە دانانی سەنگەری هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە". 
فەرماندەی لیوای 2 ئاماژەی بەوەش کرد، "لە تەواوی ناوچەکانی ماددەی 140 لە خانەقینەوە تاوەکو شنگال، سەنگەری هاوبەش لێدەدرێت، کە ئامانج لێی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانە".
بە وتەی عەمید شوان، "هێزە هاوبەشەکە لە هێزە عێراقییەکان و بە دیاریکراوی سوپای عێراق 50% و هێزەکانی پێشمەرگە لە 50% دەبێت".
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکرێت کە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکرێت.

سه‌رچاوه‌: رووداو

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو