کەرەستەکانی بانگەشەی هاوپەیمانیی‌ لەتورکیا سوتێندران

  2021-09-16 23:03      191 جار بینراوە        کۆمێنت
کەرەستەکان ناوی کوردستانی لەسەرە

دوای ئەوەی بەمەبەستی دروستکردن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن کەرەستەی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانیی‌ کوردستان دەبرێتە تورکیا لەلایەن رەگەزپەرستانی ئەو وڵاتەوە کەرەستەکان دەسوتێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی‌ ئه‌یلول، به‌ گوێره‌ی‌ گرتەیەکی ڤیدیۆیی‌، کۆمەڵێک گەنج کەرەستەکانی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانیی‌ کوردستان کە لیستی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕانە دەسوتێنن، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەو کارە بەفەرمانی سەرۆکی شارەوانی تەراپزۆن کراوە کە تورکێکی رەگەز پەرستەو سەربە مەهەپەیە.
ئەو کارەش لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە کراوەو هەڵکوتراوەتە سەر ئەو کارگانەی کەرەستەکانی تێدا دروست دەکرێت و دەستی بەسەردا گیراوەو سوتێنراون.
هاوکات سەرۆکی‌ شارەوانی تەراپزۆن ئاماژەی بەوەکردوە کە هۆکاری ئەم کارە ئەوەیە کە کەرەستەکان ناوی کوردستانی لەسەرەو نابێ لەو شارەدا بڵاوببنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو