به‌نزینه‌كه‌ی‌ عیراق ده‌گاته‌ سلێمانی‌

  2021-09-16 23:14      147 جار بینراوە        کۆمێنت
نرخی فرۆشتنی بەنزینەكە بە 690 دینار دیاریکراوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە سبەی یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد نرخەکەی 690 دینارە دەبێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی‌ ئه‌یلول، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشكرایكرد، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی.
لەبارەی نرخەکەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، نرخی فرۆشتنی ئەو بەنزینە بەهاووڵاتیان بە 690 دینار دیاریکراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو