عیراق لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەكات

  2021-09-17 10:15      72 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بەمیدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، كاردەكەن بۆ دانانی سنورێك بۆ بانگەشەی نادروست كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر دروست دەكات.
موجاهید ئەبوهیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بەمیدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ بەشێك لەمیدیا ناوخۆییەكان كاردەكەن بۆ دانانی سنورێك بۆ بانگەشەی نادروست كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی  دەنگدەر دروست دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرقاڵی دروستكردنی تیمێكن سەرپەرشتی هەڵمەتەكانی بانگەشەی كاندیدەكان بكات لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تا بتوانن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی پەیوەندییەكی بەهێزییان لەگەڵ كۆمپانیاكانی فەیسبوك و تویتەرو ئینستاگرام هەیە، هەر بانگەشەیەكی ناراست و ساختە بڵاوبكرێتەوەو بەڵێنی نادروست بەدەنگدەران بدرێت قەدەغەی بكات. 
وتیشی، لەئێستادا كاندیدەكان زیاتر تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەشێكیشییان تەنها بەئامانجی دەنگ كۆكردنەوە بەڵێنی نادروست بەدەنگدەران دەدەن و ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر دادەنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو