لەڕووسیا ھەڵبژاردنی گشتی دەستیپێكرد

  2021-09-17 12:43      77 جار بینراوە        کۆمێنت

ھەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنی دوما لەڕووسیا دەستیپێكرد،  بە بەشداری زیاتر لە 108 ملیۆن دەنگدەر.
لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنەكانی رووسیا رایگەیاند، پڕۆسەكە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و بۆیەكەمین جاریش لەژمارەیەك ھەرێم، پشت بەدەنگدانی ئەلكترۆنی دەبەسترێت و 14 حزبیش كێبڕكی لەسەر بەدەستھێنانی 450 كورسی ئەنجوومەنی دۆما دەكەن.
بەپێی راپرسییەكانیش، چاوەڕوان دەكرێت پارتەكەی  ڤلادمیر پوتن نزیكەی لە 38٪ی كورسییەكانی دۆما مسۆگەر بكات، چاودێرانی پڕۆسەكەش دەڵێن، بەھۆی رێكارە نوێیەكان و پاكتاوكردنی نەیارەكان و بەتۆمەتی پەیوەندی بەگروپەكانی ئەلیكسی نافالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆن، ھەزاران كەسایەتی سیاسی لەپڕۆسەی خۆكاندید كردن بێبەشكراون. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو