ئەمەریكا دەست بەكشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی لەعەین ئەسەدو هەولێر دەكات

  2021-09-17 13:53      195 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، هەردوو لایەنی عیراق و ئەمەریكا رێككەوتن تا كۆتایی ئەم مانگە ئەمەریكا یەكە جەنگییەكانی لەبنكە سەربازییەكانی هەولێرو عەین ئەسەد بكێشێتەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە‌ هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد‌، هەردوولا رێككەوتن یەكەی جەنگاوەران و توانا سەربازییەكانی ئەمەریكا لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەدو هەولێر كەمبكەنەوەو هەروەها ئاستی نوێنەرایەتی و بەرپرسیارێتی فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەگای فەرماندەییەكە لەئەفسەر بەپلەی فەریق دابەزێنن بۆ پلەی لیوا، بۆ مەبەستی ئیداریی و پشتیوانی لۆجستی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و راوێژكاری.
هەردوولاش رێككەوتوون بەردەوام بن لەگفتوگۆكانیان، بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم ساڵ دەستەبەری گواستنەوەی رۆڵی هێزە بیانییەكان لەشەڕكردنەوە بۆ راوێژكاری بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ پێنجشەممە 16-9-2021، لیژنەی تەكنینكی سەربازی عیراقی بەسەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریق ركن عەبدولئەمیر شەممەری و هاوتا ئەمەریكاییەكەی لیوا جۆن برینان كۆبوونەوەو هەردوولا رێككەوتن لەسەر پلانی گۆڕینی رۆڵی هێزە بیانییەكان لەشەڕكردنەوە بۆ رۆڵی راوێژكاری.

 

 

سەرچاوە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو