جێگری سەرۆكی حكومەت بەتوندی ئیدانەی دەكات
بەرپرسێكی دیاری پەكەكە لەسلێمانی ‎تیرۆر كرا

  2021-09-17 14:15      212 جار بینراوە        کۆمێنت

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران راگەیەندراوێكی لەبارەی تیرۆركردنی بەرپرسەكەی پەكەكە لەسلێمانی بڵاوكردەوەو داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كات شە‌وو رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا.
قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی شوكری سە‌رحە‌دی كرد كە‌ ئە‌مڕۆ ھە‌ینی، لە‌سلێمانی تیرۆركرا، داواشی لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.
یاسین بولوت، ناسراو بەشوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەكەكە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی بەدەستڕێژی گوللە كوژرا.
یاسین بولوت لەدایكبوی ساڵی 1957ەو لەشاری قەرسی باكوری كوردستان لەدایك بووە، ماوەیەكە بەهۆی كێشەی تەندروستیی چۆتە شاری سلێمانی و ئەمڕۆش لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلەو لەئەنجامدا كوژراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو