د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێر كۆبووەوە

  2021-09-17 14:34      115 جار بینراوە        کۆمێنت
لەبارەگای مەكتەبی سیاسی دەرباز كۆسرەت رەسول، پێشوازیكرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٧/٩/٢٠٢١ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح. 
لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێر، د. بەرهەم ساڵح كورتەیەكی لەبارەی دۆخی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خستەڕوو و جەختی لەگرنگی ئەم هەڵبژاردنەو سەركەوتنی یەكێتیی لەپڕۆسەكە كردەوە.
د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند هەولێرو یەكێتی دووانەیەكی لەیەك دانەبڕاون و گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتیی كاندیدەكانی سەربخاو بەهێزەوە بچێتە بەغداو كار بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان بكا لەچوارچێوەی دەستووری عێراق.
دەرباز كۆسرەت رەسول، كورتەیەكی لەبارەی ئامادەكارییەكانی یەكێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەهەولێر خستەڕوو، تیشكی خستە سەر ئەوەی كە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەو گرنگە یەكێتیی سەركەوتن بەدەست بێنێ.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵانی بەشداربوو گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەڵبژاردن كردوو دووپاتیان كردەوە كە ئەركی هەمووانە كار بكەن بۆ سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانيی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو