له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا دابه‌زی‌‌و مردن به‌رزبووه‌وه‌

  2021-09-23 18:10      107 جار بینراوە        کۆمێنت
5335 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌ به‌كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت، به‌ڵام ژماره‌ی‌ مردن هێشتا له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدایه‌، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 44 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌‌ 21 ی‌ ئه‌یلول، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2953 تووشبووی کۆڕۆنا و 44 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5335 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 1987352 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو