نرخی ئایفۆن 13 لەهەرێمی كوردستان دیاریكرا

  2021-09-25 13:37      411 جار بینراوە        کۆمێنت
ئایفۆن 13

ئەمڕۆ ئایفۆن 13 كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكییە لەسلێمانی نماییشكراو ئێستا لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرەدەستە كە نرخەكانیان لەهەزارو 295 دۆلارەوە دەستپێدەكات.
ئامێرە نوێكەی كۆمپانیای ئەپڵ، هەردوو جۆری 13 پرۆو پرۆماكسی لەهەرێمی كوردستان بەردەستە، بەڵام جۆرەكانی مینی و ئایفۆن 13ی ئاسایی تائێستا نەگەیشتوونەتە هەرێم.
كۆمپانیای ئەپڵ لەم بەرهەمەیدا، بەرزترین یادگە (میمۆری)ی بەرهەمهێناوە كە یەك تێرا بایتەو پێشتر لەهیچ بەرهەمێكی مۆبایلی زیرەكدا ئەو ئاستە بەرهەمنەهێنراوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو