سێ كورد دەبنە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

  2021-09-27 11:18      127 جار بینراوە        کۆمێنت
قاسم تاهیر ساڵح، جان بایرام، ژیان عومەر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەی راگەیاندو پارتی سۆسیال دیموكرات یەكەمەو دواتریش هاوپەیمانییەكەی ئەنگێلا مێركل دێت.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكەی كۆمسیۆن كە تاوەكو ئێستا راگەیێنراون، سێ كورد دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوەو دەبنە پەرلەمانتار كە پارتی سۆسیال دیموكرات 25.7٪ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، پارتەكانی یەكێتیی كریستیان دیموكرات و یەكێتیی سۆسیال كریستیانیش كە هاوپەیمانن 24.1٪ی دەنگەكان، پارتی سەوز 14.8٪، پارتی دیموكراتیی ئازاد 11.5٪ و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10.3٪ی دەنگەكانیان بردۆتەوە.
بەگوێرەی ئەم ئەنجامە:
- پارتی سۆسیال دیموكرات 206 كورسی لە 735 كورسییەكەی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت.
- هاوپەیمانییەكەی یەكێتیی كریستیان دیموكرات و یەكێتیی سۆسیال كریستیان 196 كورسی.
- پارتی سەوزەكان 118 كورسی.
- پارتی دیموكراتیی ئازاد 92 كورسی.
- پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا 83 كورسی.
- پارتی چەپەكانیش 39 كورسی دەبەنەوە.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان، تاوەكو ئێستا ئەوەی یەكلایی بۆتەوە ئەم بەربژێرە كوردانە توانیویانە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن:
- قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز "بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا"
- جان بایرام، لەسەر لیستی پارتی سەوز "بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا"
- ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.
وەك لەئەنجامەكەدا روونە، هیچ پارتێك بەتەنیا ناتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، هەربۆیە حكومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی یەكشەممە 26-9-2021 و دوای دەركەوتنی ئەنجامەكە، هەریەكە لە ئولاف شوڵز، بەربژێری پارتی سۆسیال دیموكرات بۆ بوون بەڕاوێژكاری وڵات و ئارمین لاشێت، بەربژێری پارتەكانی یەكێتیی كریستیان دیموكرات و یەكێتیی سۆسیال كریستیان بۆ هەمان پۆست رایانگەیاند، هەوڵدەدەن پێكەوە حكومەتێكی هاوپەیمانیی پێكبهێنن و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی پێش كریسمس كارەكانی تایبەت بەپێكهێنانی حكومەت تەواوبكەن.
ئارمین لاشێتیش وتی: بەدڵنیاییەوە ئەوە ئامانجی هاوپەیمانییەكەی ئەویش دەبێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو