سێ رۆژ دەكرێتە پشوو

  2021-09-27 12:23      271 جار بینراوە        کۆمێنت
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، دوو رۆژ لەپێش هەڵبژاردنەكان و رۆژێكیش لە دوای هەڵبژاردنەكان دەكرێتە پشوو لەقوتابخانەو ناوەندەكانی خوێندن.  
ئەمڕۆ دووشەممە 27-9-2021، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمیانەی كردنەوەی قوتابخانەیەكی 18 پۆلی لەناحیەی دارەتووی سەر بەقەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توانیویەتی 50 قوتابخانەی نوێ دروستبكات و زیاتر لە 600 قوتابخانەش نۆژەنكراونەتەوە، لەم كاتەدا بودجە بۆ دروستكردنی سێ قوتابخانەی نوێ لەهەولێر، قوتابخانەیەك لەچەمچەماڵ و قوتابخانەیەكی دیكەش لەسلێمانی تەرخانكراون و كاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بەڕۆژی هەڵبژاردن و دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لەو كاتەدا ئاماژەی بەوەكرد، دوو رۆژ بەر لەدەستپێكردنی هەڵبژاردن، قوتابخانەو ناوەندەكانی خوێندن رادەستی كۆمسیۆن دەكرێن و رۆژێك لەدوای هەڵبژاردنیش خۆمان رێكدەخەینەوەو پاشان دەستدەكرێتەوە بەخوێندن.
ئەوە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشەوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوە بچێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو