گۆڕانكاری لەخشتەی دابەشكردنی مووچەدا كرا

  2021-09-27 12:51      1243 جار بینراوە        کۆمێنت
سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان گۆرانێكی لەخشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێدا ئەنجامداو رایگەیاند، سبەینێ تەنها مووچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-9-2021، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سبەینێ سێشەممە، مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەكرێت، ونیشی: وەزارەتەكەمان هیچ ئامەژەیەكی  بەوە نەكردووە كە دابەشكردنی مووچەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن و لیوای نەوت و گاز دەكەوێتە چ رۆژێكەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ وەرزاتی دارایی رایگەیاند، سبەی سێشەممە 28-9-2021، مووچەی وەزارەتی ناوخۆو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن و لیوای نەوت و گازو رەگەزنامە دابەشدەكرێت. 
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو