لەرۆژی دەنگداندا فڕۆكەخانەكان دادەخرێن

  2021-09-28 11:14      96 جار بینراوە        کۆمێنت

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لەكاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا، هاتوچۆكردن ئاسایی دەبێت و تەنها فڕۆكەخانەكان دادەخرێن.
فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی گشتیى هاووڵاتیان و فەراهەمكردنی كەشێكی لەبار بۆ بەشداریكردنیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكان، بڕیاردراوە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هاتوچۆكردن ئاسایی بێت و قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ نەكرێت، هاوكات فڕۆكەخانەكانی عیراق 9/10/2021 لەسەعات 9ى بەیانی بۆماوەی 24 سەعات بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێن، بەئامانجی زیاتر دەستەبەركردنی كەشێكی ئارام و رێگریكردن لەهەركردەوەیەك.

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو