كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دیاریكرا

  2021-09-28 12:14      463 جار بینراوە        کۆمێنت

لەوەرزی پاییزداین و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئەوە دەكەن دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی بكرێت، ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی پێیان دراوە لەدوای هەڵبژاردن دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت.
رێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان دراوە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ زستانی ئەمساڵەو سەرجەم شارو شارۆچكەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو