بەرپرسێكی باڵای داعش كوژرا

  2021-09-28 12:17      63 جار بینراوە        کۆمێنت
تیرۆریستێكی باڵای داعش لەناوچەی قادرییە كوژرا

ئەمڕۆ سێشەممە  تیرۆریستێكی باڵای داعش لەناوچەی قادرییە كە سەرپەرشتی چەندین كردەوەی تیرۆرستی كردووە كوژا.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی فەوجی 3 ی لیوای 13ی پۆلیسی فیدڕاڵی سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا، توانیان تیرۆرستێك بەناوی ئەبو رەحمە بكوژن كە بەرپرسی سەربازی داعش بووە.
ئەوەشی روونكردەوە، ئەبو رەحمە، سەرپەرشتی گروپێكی تیرۆرستی كردوەو لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دزیكردن لەژمارەیەك دوكانی بازرگانی لەناوچەی قادریەی باكوری سامەڕا كوژراوە.
باسی لەوەشكرد، هێزەكانیان بەدوای ئەو تیرۆرستانەدا دەگەڕێن كە لەكاتی ئۆپراسیۆنەكەدا هەڵاتوون، بۆئەو مەبەستەش گەڕان و پشكنینیان دەستپێكردووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو