كاندیدێكی دیكە لەهەڵبژاردنەكانی عیراق دوورخرایەوە

  2021-09-28 12:53      144 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی بەكارهێنانی موڵكی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كاندیدێكی دیكە لەپرۆسەی هەڵبژاردن دووردەخاتەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، پەسەندكردنی كاندیدبوونی "شەعلان عەبدولجەبار عەلی" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بازنەی یەكی پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵوەشاوەتەوە، بەھۆی پێشێلكردنی ھەردوو ماددەی 10 و 11ی لە یاسای ھەڵبژاردن تایبەت بەسیستمی ھەڵمەتی بانگەشەو پارەو موڵكی گشتی بۆ بانگەشە بەكارھێناوە.
لە دوای دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ئێستا 3 كاندید لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو