باندێكی ساختەكردنی كارتی ڤاكسین دەستگیركران

  2021-09-28 13:14      137 جار بینراوە        کۆمێنت
ساختەكردنی كارتی زیرەكی ڤاكسین

باندێكی ساختەكردنی كارتی زیرەكی ڤاكسین دەستگیركراوە، كە خەڵكیان هەڵخەڵەتاندوەو لەبەرامبەر دروستكردنی كارتێكی ساختەدا، بڕێك پارەیان لێوەرگرتوون.
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر وەزیری تەندروستیی هەرێم، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان باندێكی ساختەكردنی كارتی ڤاكسینیان دەستگیركردووە، كە خەڵكیان هەڵخەڵەتاندووەو لەبەرامبەر دروستكردنی كارتی ڤاكسین بڕێك پارەیان لەخەڵك وەرگرتووە.
وتیشی، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەباندەكە دەكرێت و هێزە ئەمنیەكانیش سەرقاڵن بۆئەوەی زانیاری دروست لەوبارەیەوە وەربگرن و پاشانیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگشتیی لێ ئاگاداردەكەنەوە.
باسی لەوەشكرد، هەركەسێك كارتی ڤاكسینی ساختەی پێ بگیرێت لەفڕۆكەخانەكان و دەرەوەی وڵاتیش راستەوخۆ لێپرسینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو