لەسەر ئەركی‌ خاتوو شاناز، هۆڵی‌ كۆمپیوتەری‌ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە

  2021-09-28 14:06      94 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆڵی‌ كۆمپیوتەری‌ (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) لەپەیمانگای‌ كۆمپیوتەری‌ سلێمانی‌

ئەمڕۆ سێشەممە 28-9-2021، لەسەر ئەركی‌ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی هۆڵی‌ كۆمپیوتەری‌ (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) لە پەیمانگای‌ كۆمپیوتەری‌ سلێمانی‌ كرایەوە.
وەك وەفا و رێزلێنانێك بۆ هاورێ و دۆستانی‌ مامۆستا، هۆڵەكە لەلایەن مامۆستا ئیبراهیم میرانی‌ هاوڕێی‌ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە، دواتریش لەوتەیەكیدا مامۆستا ئیبراهیم میرانی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ نیشاندا بەئامادەبوونی‌ لەو مەراسیمەدا كە خزمەت بەزانست و خوێندكاران دەكات.
لای‌ خۆشیەوە، مامۆستا شنە ساڵح، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ كۆمپیوتەری‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، هۆڵەكە لەسەر ئەركی‌ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نۆژەنكراوەو 30 كۆمپیوتەریشمان بۆ دابینكراوە، ئەمەش كەلێنێكی‌ گەورەی‌ زانستیمان بۆ پڕدەكاتەوەو خوێندكارەكانمان زۆر لێی‌ سودمەند دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر سوپاسگوزارین بۆ بەدەنگەوەچوون و ئاوڕدانەوەی‌ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ پەیمانگاكەمان، بەڕاستی‌ ساڵانی‌ پێشتر كێشەی‌ نەبوونی‌ هۆڵی‌ كۆمپیوتەرمان هەبوو، ئەمساڵ هۆڵێكی‌ تەواو ئامادەمان هەیە، بۆئەوەی‌ مامۆستاو خوێندكارانمان بەكاریبهێنن.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو