بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی كەركەك و كەركوكیەكان دەكات

  2021-09-28 15:45      123 جار بینراوە        کۆمێنت
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نيشتمانی كوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 28/9/2012 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نيشتمانی كوردستان كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ شاری كەركوك هێناو پەیامێكی ئاراستەی كەركوك و كەركوكییەكان كرد.

دەقی پەیامەكە... 

كەركوك بۆ ئێمە قودسی كوردستانە، قەڵای سەوزی پێكەوە ژیان و برایەتی ھەموو نەتەوەو پێكھاتە رەسەنەكانی شارەكەیە.
كەركوك ئەمانەتی مام، خوێنی شەھیدان و كوڕانی شۆڕشی نوێیە كە خوێنیان بۆ بەخشی و بۆ ساتێكیش كەركوكییەكانیان جێنەھێشت، بۆیە كەركوكییەكان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین.
یەكێتیش وەك حیزبێكی دەربەست و پەیوەست بەرێبازی مام و خوێنی شەھیدان ھەر لەگەڵ كەركوكییەكان دەمێنێتەوە، ئێستاو ئایندەش بەهەمان ڕوحیەتی كاركردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبین و دەستبەرداری نابین.
ئێمە باوەڕمان بەئاشتی، برایەتی و پێكەوەژیانە بەڵام ئەو غەدرانەی كە لەكەركوكییەكان ئەكرێت و بەردەوامی هەیە خەریكە ئەگاتە ئاستێك كە قابیلی قبوڵ نابێت.
دەستی برایەتی بۆ ھەموو نەتەوەو پێكھاتە و ئاینزاكان درێژدەكەین و باوەڕمان بەشەراكەت و پێكەوە ژیانە بەڵام لەمافی نەتەوەیی خۆشمان خۆشنابین.
دڵنیاتان دەكەینەوە كە رێچكەی مام بەرنادەین، كەركوك و كەركوكییەكان شادەماری خوێنی نوێبوونەوەی یەكێتین و پێكەوە بەرەو ئاسۆیەكی روونتر ھەنگاودەنێین.

بافڵ تاڵەبانی 
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو