نرخی‌ نه‌وت به‌رزترین ئاستی‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵدا تۆماركرد

  2021-09-28 16:59      191 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 80.16 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

نرخی نەوتی‌ خاو لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا به‌رزترین ئاستی‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵدا تۆماركرد، به‌رله‌وه‌ی‌ ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكا رابگه‌یه‌ندرێت كه‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌ به‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وته‌وه‌. 
كاتژمێر4:55 ی‌ ئێواره‌ی‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی‌ ئەیلول،  هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 80.16 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 75.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو