پرسەنامەیەک لە بافڵ تاڵەبانییەوە

  2021-09-28 22:39      56 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ کۆچی دوایی کاک عەبدوڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی مام کاک عەبدوڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین .
کاک عەبدوڵا تێکۆشەرێکی سەرڕاست و بەئەمەکی یەکێتیی بوو کەبەشێکی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخانکردو لەکاتی راپەڕاندنی ھەر ئەرکێک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانەوەو یەکێتییانە کاری کردووە، بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھا جێی نیگەرانیمانەوەو خۆمان بەشداری خەمی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەزانین.
رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو