بافڵ تاڵه‌بانی‌ پێشوازیکرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)

  2021-09-28 22:50      115 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی‌ ئه‌یلول، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە پێکھاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لەتورکیا، حیکمەت هاتیپ نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان.
لەدیدارێکدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ و دکتۆر سۆران جەمال تاھیر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون تەئکید لە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان لەنێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتەکان و بوونی بەردەوامی راوێژ بەفاکتەرێکی بەھێز لەقەڵەم درا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال بەگرنگییەوە ئاماژەی پێکرا لەبنیادنانی پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەموواندا .
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لەسیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانەو ئاشتیانەی کێشەکان و رایگەیاند پشتیوانی لەو ھەوڵانەدەکەین کە ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە دەچەسپێنێت و گیانی پێکەوەژیان دەبوژێنێتەوە.
ھاوسەرۆک لەبارەی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند ئەم ھەنگاوە ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد و دەمانەوێت پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلی کورد بکەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەکانمان بکەین .
لەبەرامبەردا وەفدی ھەدەپە پێشوازیان لەھاوپەیمانی کوردستان کرد و بەھەنگاوێکی گرنگیان بۆ داکۆکی لەمافی کورد لە بەغدا وەسفکرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو