له‌ كه‌ربه‌لا شه‌ڕ له‌نێوان حه‌شد‌و سوپای‌ عیراق روویدا

  2021-09-28 22:57      173 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوه‌

له‌ شاری كه‌ربه‌لا شه‌ڕ له‌نێوان هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجی ته‌كتیكی رویدا و تائێستا شه‌ش كه‌س بریندارن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند كه‌ له‌ بازاڕی حه‌بوبی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربه‌ لیوای ته‌كتیكی به‌شه‌ڕهاتون و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س له‌ هه‌ردوولا بریندار بوون.
وتیشی كه‌ هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوه‌ كه‌ به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ هاتوه‌ته‌ ناو شاری كه‌ربه‌لا و هیچ حسابێكی بۆ بازگه‌كه‌ی هێزی فه‌وجی ته‌كتیكی نه‌كردوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو