ئەنجامی‌ بەرایی ده‌نگه‌كان لەماڵپه‌ڕی‌ كۆمیسیۆن لابراو هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراكرا

  2021-10-12 22:41      675 جار بینراوە        کۆمێنت
لابردنی‌ ئەنجامەکان بەهۆی‌ رێوشوێنی‌ نوێکردنەوەی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکانە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، ئەنجامی‌ بەرایی دەنگدان لەسەر پێگەی‌ فەرمی‌ کۆميسیۆن لابراو سەرچاوەیەک لە کۆميسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراقیش، هۆکاره‌كه‌ی‌ ئاشکراکرد.  
سەرچاوەکە بە ئاژانسی‌ سەنتەری‌ هەواڵی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ راگەیاند، لابردنی‌ ئەنجامەکان بەهۆی‌ رێوشوێنی‌ نوێکردنەوەی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکانە لە 8547 وێستگە کە بە تیروپشک دیاریکراون.  
وتیشی‌ "دەنگی‌ ئەو وێستگانە لەبەردەم راگەیاندن و چاودێرانی‌ نێودەوڵەتی‌ و ناوچەیی و ئەنجومەنی‌ کۆمسیاران جیادەکرێنەوە، دواتر سەرجەمیان لەپێگەی‌ کۆمسیۆن بڵاودەکرێنەوە".  
پێشتر کۆميسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دەنگەکانی‌ 3100 وێستگە لە بنکەی‌ سەرەکی‌ لەبەغدا بەدەست دەژمێردرێنەوە.  
کۆميسیۆن ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دەنگانە 6%ی‌ کۆی‌ گشتی‌ دەنگەکانە و بەهۆی‌ بوونی‌ کێشەی‌ تەکنیکی‌ لەرۆژی‌ دەنگدان جیانەکراونەتەوە.    
ئاماژەی‌ بەوەشکرد،  ئەو وێستگانە 60 هەزار دەنگ لەخۆ دەگرن و بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش بوون. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو