سەعدی ئەحمەد پیرە: دەنگەكانی یەكێتی لە موسڵ دوو هێندە زیادی كردووە

  2021-10-13 09:00      280 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی كوردستان لەپارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی یەكێتـی لەموسڵ بەراود بەهەڵبژاردنی پێشوو دوو هێندە زیادیكردوو.
سەعدی ئەحمەد پیرە، سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی كوردستان لەپارێزگای نەینەوا رایگەیاند، دوای جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان پێشبینی دەكرێت ژمارەكە بۆ سێ‌ كورسی بەرز ببێتەوە، ئاشكراشیكرد، پێشتر هۆشداریمان دابوو هێشتنەوەی كەمپی ئاوارەكانی موسڵ و شەنگال لەدهۆك تەنها بۆ هەڵبژاردنە، ئەنجامەكانیشی دەریخست بۆ ئەم كەمپانە لەدهۆك و زاخۆن ئەگەر نا هیچ شەرو مەترسی لەموسڵ و  شەنگال نەماوە تا رێگری لەگەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان بكرێت.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو