ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی سەدان وێستگەی دەنگدان لەبەغدا دەكرێت

  2021-10-13 09:33      105 جار بینراوە        کۆمێنت

ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی سەدان وێستگەی دەنگدان دەكرێت، لەھەر دوو بەری رەسافەو كەرخی شاری بەغدا. 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند، سەعات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەك قۆناغی یەكەم ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی ٤٩٨ وێستگەی دەنگدان لەھەر دوو بەری رەسافەو كەرخی شاری بەغدا دەكرێت، كە ئەنجامەكانی ئەو وێستگانە بەشێوەی ئەلكترۆنی رەوانەی كۆمسیۆن نەكراوە.
لەوبارەیەوە حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەكان، لەكۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیاروایە كۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی ١٢ ھەزارو ٢٢٨ وێستگەی دەنگدان، لەسەرجەم پارێزگاكان ئەنجامبدات كە ئەنجامی ئەو وێستگانە لەگەڵ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكان رانەگەیەندراوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو