وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئاشكرادەكرێت

  2021-10-13 12:02      273 جار بینراوە        کۆمێنت
جیاكردنەوەی دەنگەكان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن

پاش ئەوی گۆڕانكاری لەئەنجامەكانی هەڵبژاردندا روویدا، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردەكانی عیراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە،لەدوێنێ دووشەممەوە 12-10-2021 دەرگای پێشكەشكردنی تانە لەئەنجامەكان كراوەتەوەو ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەردابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای 20 رۆژی دیكە، ئەنجامی كۆتایی دەنگدان رادەگەیەندرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی بەشێك لەدەنگەكانی راگەیاندو چەند گۆڕانكارییەك لەڕێژەی كورسی لایەنەكاندا روویدا.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو