مەزھەر محەمەد: رەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٢ی عیراق ئامادەیە

  2021-10-13 12:24      150 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی داھاتوو كە ئامادەكراوەو تێیدا نرخی نەوت بە ٥٠ دۆلار جێگیركراوە.
مەزھەر محەمەد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرایكردووە، رەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی داھاتوویان ئامادەكردووەو دوای پێكھێنانی حكومەتی نوێ لەئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دەكەن و لەرەشنووسەكەشدا نرخی یەك بەرمیل نەوتیان بە ٥٠ دۆلار خەمڵاندووە.
راشیگەیاند، لەپێنج ساڵی داھاتوودا ئابووری عیراق بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بەرھەمھێنانی نەوتیش شەش ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو