هەریەك لەم چینە بایۆمەتری‌ نەكات مووچەكەی دەوەستێت

  2021-10-13 13:20      366 جار بینراوە        کۆمێنت
پرۆسەی دەركردنی كارتی بایۆمەتری

بەڕێوەبەرایەتی‌ خانەنشینی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، هەر خانەنشینێك بایۆمەتری‌ نەكات مووچەكەی‌ رادەگرن و مووچەی‌ مانگی‌ 10ی ‌2021ی پێ نادرێت.
بەڕێوەبەرایەتی‌ خانەنشینی‌ سلێمانی‌ لەئاگادارینامەیەكدا ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و راسپاردەی لیژنەی باڵای بایۆمەتری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم، دەبێت تا بەرواری 31-12-2021، سەرجەم ئەو خانەنشینانەی بایۆمەتریان نییە بایۆمەتری بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر نەچن بایۆمەتری‌ بكەن بەپێچەوانەوە مووچەی مانگی 10ی 2021 یان بۆ خەرج ناكرێت و مووچەكانیان رادەگیرێت، خۆ ئەگەر تا مامەڵەكانیان تەواو نەكەن لەبەرواری 1-1-2022، بەتەواوی مووچەیان رادەگیرێت.
باسی لەوەشكردووە، لەبەرئەوە داواكارین لەماوەی داهاتوو تا كۆتایی ساڵ كارەكانیان تەواو بكەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی بكەن و لەسیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار بكەن و بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو