كوردی كەركوك نابێت مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا بكرێت

  2021-10-13 15:03      87 جار بینراوە        کۆمێنت

خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی رەوشی شاری كەركوك رایگەیاند، دەستگیركردنی هاووڵاتیان بەبێ بڕیاری دادگا دژی دەستوورە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-10-2021، لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا خالید شوانی و رێبوار تەها، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی كەركوك ئاشكرایانكرد، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەپەیوەندیدایە بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوەكان، وتیشی: راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لەهەندێك ناوچەی كەركوك جێی قبوڵ نییە.
رێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وتی: بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی داوای كردووە بەزووترین كات دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن و بەلامانەوە گرنگ نییە دەستگیركراوەكان سەر بە چ لایەنێكی سیاسین، بەڵكو ئەوە گرنگە كە ئەوان كوردی كەركوكن و ئەركی ئێمەیە كە بەرگریان لێبكەین، وتیشی: كوردی كەركوك سەر بەهەر لایەنێك بێت نابێت مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا بكرێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو